كەمپینێك بۆ گەڕاندنەوەی دانەر ئەسڵان بۆ سەر پیشەكەی ڕاگەیەندرا و دەڵێت، “لەكارەكەم دوورنەخراومەتەوە، بەڵكو لەكارخراوم”
دانەر ئەسڵان، لەلێدوانێكدا بەتۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “پێنج ساڵ لەمەوبەر بایكۆتی دەوامم كرد و ئامادەنەبووم بچمەوە هۆڵەكانی خوێندن تا ئەو كاتەی مووچەپاشكەوتكراوەكانم بۆ دەگەڕێندرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەك لەسەرم پێكهێندرا و بە بڕیارێك لەكارخرام”.
دانەر ئەسڵان وتی،”كەمپینێك بەدروشمی بەڵێ بۆ گەڕاندنەوەم بۆ پیشەی مامۆستایەتی ڕاگەیەندراوە كە سوپاسی یەكە بەیەكەی ئەو كەسانە دەكەم كە لە ماوەی پێنج ساڵە لەكارخراوم كاردەكەن كە بگەڕێمەوە سەر كارەكەم”.
دانەر ئەسڵان دەڵێت، “لەئێستادا كۆدەنگییەك هەیە بە مەبەستی گەڕاندنەوەم بۆ سەر كارەكەم و سوپاسی یەكە بەیەكەی ئەو كەسانە دەكەم و ئەگەر بگەڕێمەوە سەر كارەكەشم لەپێشتر دڵسۆزتر دەبم، بەڵام بۆ گەڕاندنەوەم دەبێت سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی ڕەزامەند ببن”.