پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ڕەزامەندیی تەندروستيی عێراقمان وەرگرت بۆ بەشە دەرمانی پاڵپشتیكار بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستيی حكومەتی عێراق كۆبووینەوە و ڕەزامەندی درا كە بەشە دەرمانی پاڵپشتیكار بۆ نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی وەربگرین و دەڵێت، “لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگاتە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی”.

دكتۆر بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی وەزارەتی تەندروستیی عێراقی كردووە و لەگەڵ هەریەك لە دكتۆر عەلی بەلداوی، بەرپرسی كۆمپانیای كیمادیا و دكتۆر حەسەن تەمیمی، بەرپرسی كارگێڕیی شاری پزیشكی بەغداد كۆبووەتەوە.

ئاماژەی بەوە كرد، “لە كۆبوونەوەكە داواكاریی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیم گەیاندە بەرپرسانی وەزارەت و ڕەزامەندیی بەشە دەرمانی پاڵپشتیكارمان وەرگرت بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی”.

وتيشی، ” لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی و نەمانی دەرمان لە نەخۆشخانەكاندا مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروستكردووە و هیواخوازین هیچ كەس و لایەنێك كۆسپ نەخـاتە بەردەم ئەم كارە مرۆڤایەتییەوە”.

بابەتی پێشتر

بەدواداچوون بۆ ڕەوشی تەندروستیی زیندانییانی شیلادزێ دەكرێت

بابەتی دواتر

كەمپینێك بۆ گەڕاندنەوەی دانەر ئەسڵان بۆ سەر پیشەكەی ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share