پەرلەمانتارێك: بەغداد ئامادەیی نیشانداوە بەشە بەنزینی سلێمانی زیادبكات بەڵام هەرێم ڕێگرە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ زیادکردنی بەشە بەنزینی سلێمانی، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتیەکانـی هەرێم ڕێگرە.

د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، “بەمەبەستی بەدواداچوون و هەوڵدان بۆ چارەسەری گرانی و کەمی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سەردانی بریکاری وەزیرارەتی نەوتمان كردووە تایبەت بە زیادکردنی بەشە بەنزینی پارێزگای سلێمانی.”

باسی لەوەشكردووە، بریکاری وەزارەتی نەوت ڕایگەیاندووە کە ڕۆژانە زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزین دەنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان.

دەربارەی بەشە بەنزینەكەی پارێزگای سلێمانیش “ئامادەی خۆیان پیشانداوە بۆ ئەوەی هەماهەنگی بکەن بۆ زیادکردنی بەشە بەنزینی سلێمانی تا بارگرانی سەرشانی هاوڵاتییان کەم بێتەوە”.

هەر بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە بریكارەكەی وەزارەتی نەوت پێی ڕاگەیاندووە، “ڕێگری سەرەکی بەردەمیان بۆ ئەوكارە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمە کە بەربەستە لە ڕاستەوخۆ پێدانی بەنزین بە پارێزگای سلێمانی”.

بڕیار ڕەشید جەختیشی كردووەتەوە، كە هەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەکی یاسایی بۆ ناردنی بەشە بەنزین و دابەزینی نرخ بە زووترین کات و چارەسەرکردنی ئەو کێشە و کۆتاییهێنان بەو قەیرانە.

بابەتی پێشتر

گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد دەستیپێكردووە

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حه‌وت ساڵه‌ ده‌رمانى ساخته‌ ده‌درێت به‌ نه‌خۆشخانه‌كانى شێرپه‌نجه‌

دوو په‌رله‌مانتارى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نن، ماوەی حەوت ساڵە، كۆمپانیایه‌كى خۆماڵی دەرمانی ساختەكراوی شێرپەنجە بۆ نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە دابیندەكات. هه‌ردوو په‌رله‌مانتار…
Total
0
Share