گەشتە ئاسمانییەكان لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد دەستیپێكردووەتەوە كە بەهۆی خراپی كەشوهەوا و خۆڵبارینەوە گەشتەكان ڕاگیرابوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە دەسەڵاتی فرۆكەوانیی مەدەنیی عێراقی بڵاویكردووەتەوە، گەشتە ئاسمانییەكان لەفڕۆكەخانەكە دەستیانپێكردووەتەوە و گەشتكردن ئاساییە ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە گەشتەكان لە فڕۆكەخانەكە ڕاگیرابوون.