ڕوونكردنەوەی وەزارەتی كارەبا لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزە كەڵەكەبووەكان لە هاوڵاتییان

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كارەبا بدرێتە كەرتی تایبەت قەرزە كەڵەكەبووەكان لە هاوڵاتییان ڕێوشوێنێكی بۆ دادەنرێت و وەردەگیرێنەوە و دەڵێت، “لە ئێستادا ڕۆژانە 18 بۆ 19 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێتە هاوڵاتییان”.

ئومێد ئەحمەد ، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ئێستادا بەرهەمهێنان زیادینەكردووە، بەڵام خواست كەمیكردووە و وایكردووە ڕۆژانە 18 بۆ 19 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بدرێتە هاوڵاتییان.

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم وتی، “پێشتر بڕیاردرابوو كارەبا بدرێتە كەرتی تایبەت، ئەو بابەتە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمە و چەند كۆمپانیایەك ئامادەییان دەربڕیبوو ئەو ئەركە لەئەستۆبگرن كە بریتییە لە هاوبەشیكردن لە بەڕێوەبەردنی كەرتی كارەبا”.

لەبارەی قەرزە كەڵەكەبووەكانی هاوڵاتییان، بەرپرسەكەی وەزارەت دەڵێت، “هەر كات كارەبا بدرێتە كەرتی تایبەت ڕێوشوێنێك بۆ وەرگرتنەوەی قەرزە كەڵەكەبووەكان دادەنرێت و پێشبینیدەكرێت بۆ گەڕانەوەی قەرزەكە لێخۆشبوون بە ڕێژەیەك دابنرێت”.

ئومێد محەمەد جەختیكردەوە، “هەر كات كارەبا درایە كەرتی تایبەت قەرزە كەڵەكەبووەكان وەردەگیرێنەوە و لێخۆشبوون بۆ تەواوی قەرزەكە دەرناكرێت، بەڵكو هاوشێوەی ئێستا كە لێخۆشبوونی 15% بۆ گەڕانەوەی قەرزی كارەبا دەركراوە ئەو كات بڕیارێكی لەو شێوەیە دەردەكرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

بارەگای مەرجەعێكی شیعەكانی عێراق سووتێنرا و حسێنییەكانی داخران

بابەتی دواتر

هەڵبژاردنی فەرەنسا.. كێ خاوەن زۆرترین چانسە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: تۆمەتبارانی هەڵکوتانە سەر قوتابخانەکە ئازادنەکراون و بەیاسای سەربازی سزادەدرێن

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو تۆمەتبارانەی هەڵیانکوتایە سەر خوێندنگایەک و لێدانی خوێندکارێک و باوکی بڵاوکردەوە و ڕەتیدەکاتەوە…
Total
0
Share