ئاسایشی سلێمانی: تۆمەتبارانی هەڵکوتانە سەر قوتابخانەکە ئازادنەکراون و بەیاسای سەربازی سزادەدرێن

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو تۆمەتبارانەی هەڵیانکوتایە سەر خوێندنگایەک و لێدانی خوێندکارێک و باوکی بڵاوکردەوە و ڕەتیدەکاتەوە ئازادکرابن و دەڵێت، بەپێی یاسای سەربازی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و سزادەدرێن.

بەپێی ڕوونکردنەوەکەی ئاسایشی سلێمانی، ئەو تۆمەتبارانە دوای ئەوەی لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركران، پاش ڕاگرتنیان بەپێی ماددەی 413 لە یاسای سزادان و دواتر لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەربەبارمتەی یاسایی ئازادكران.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژە بۆئەوە دەکات، لەبەرئەوەی تۆمەتباران سەربازن و بەجل و بەرگ و چەكی سەربازییەوە هەستاون بە هەڵكوتانە سەر خوێندنگەیەك و لێدانی خویندكارێك و باوكی خوێندكارەكە، لە ئێستادا ئەو تۆمەتبارانە  لەسەر فەرمانی ئەنجومەنی  لێكۆلینەوەی وەزارەتی پێشمەرگە / فەرماندەیی هێزەكانی (70 ) لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بەڕاگیراوی ماونەتەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، ئەو تۆمەتبارانە ڕادەستی یەكەی سەربازی هێزەكانی (70) دەکرێن بەمەبەستی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و سزادانیان بە پێی یاسای سەربازی، تاوەکو هیچ کەسێک ناوی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەكان بۆ مەرامی تایبەتی خۆی بەكارنەهێنێت.

بابەتی پێشتر

قەشەیەك بەتۆمەتی دەستدرێژیی سێكسی بۆسەر منداڵان 21 ساڵ زیندانیدەكرێت

بابەتی دواتر

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کریستیانەکان: پشتیوانی و پشتگیریی پاراستنی مافەکانتان دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share