بایرن میونشن یەکەم بۆندی هاوینەی یەکلایی کردەوە

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بۆ واژۆکردنی یەکەمین گرێبەستی هاوینە، لەگەڵ یانەی لایپزیگ بە ڕێککەوتن گەیشتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، ئیدارەی بایرن میونشن لەگەڵ کۆنراد لایمەری یاریزانی نەمسایی یانەی لایپزیگ بە ڕێککەوتن گەیشتووە.

گرێبەستی لایمەر لە حوزەیرانی 2023 لەگەڵ یانە خۆرهەڵاتییەکەی ئەڵمانیا کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا نوێ نەکراوەتەوە، بایرنی باڤاری گرێبەستەکەی بێبەرامبەر واژۆ دەکات.

ناوەندکارەکەی نەمسا لەم وەرزەدا (21) یاریی لەگەڵ لایپزگ لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە، دوو گۆڵی تۆمارکردووە، کۆی گشتی بەشداریکردنی لەگەڵ لایپزیگ (182) یاری بووە، لەو ماوەیەدا (13) گۆڵ و (19) ئەسیستی کردووە.

بابەتی پێشتر

هاندەرانی دۆرتمۆند لە "کاپتن" هەڵگەڕانەوە

بابەتی دواتر

جەنگێکی گەورە لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە بەرپا دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share