پاریس چاوی بڕیوەتە یاریزانە بێزارەکەی چێڵسی

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی بەریتانیا، یانەی پاریس سان جێرمان لە گفتوگۆدایە بۆ واژوکردنی گرێبەست لەگەڵ ڕومێلو لوکاکو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ” زە سەن”، کە بە وتەی خۆیان لەسەرچاوەیەکی فەرەنسییەوە وەرگیراوە، پاریس سان جێرمان لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی لوکاکۆ، بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندییان بە بریکارەکەیەوە کردووە.

سەرۆکایەتی پاریس هەوڵی دابینکردنی جێگرەوەیەک دەدات بۆ پێگەی کیلیان مباپێ، کە ئەگەر زۆرە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، لە بەرامبەردا لوکاکو بە درێژایی ئەم وەرزە تێکۆشا بۆ ئەوەی پێگەکەی لە چێڵسی جێگیر بکات، بەڵام لە 20 یاریدا تەنها پێنج گۆڵی لە پریمەرلیگ تۆمار کردووە.

لە کاتێکدا هێرشبەرە بەلجیکییەکە بە بێزارییەوە تێدەکۆشێت بۆ ئەوەی خۆی لەگەڵ سیستەمی تۆماس توخێل بگونجێنێت، ڕەنگە ئیدارەی بلوزی لەندەن مامەڵەی فرۆشتنی بە 113 ملیۆن یورۆ دەستپێبکات.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی ئامۆژگاریی نوێ سەبارەت بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە پێشوازی لە گەڕانەوەی ماسکیرانۆ دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share