لە گەرمیان بۆ چوارەم جار دزی لە تاوەرەكانی كارەبا كرا

ئەو تاوەرانەی زیانیان پێگەیەندراوە

دوای ئەوەی لە ساڵی ڕابردوودا سێ جار تاوەرەكانی كارەبای سنووری گەرمیان دزییان لێكرا، بۆ جاری چوارەم ڕووبەڕووی هەمان دیاردە بوونەوە و كارەبای سنوورەكە هۆشداری لە مەترسییەكەی دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای گەرمیان بڵاویكردەوە، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2021 سێ جار‌ له‌ سنووری ناحیه‌ی سه‌نگاو، ناحیه‌ی ڕزگاری و قه‌زای كه‌لار دزی له‌ تاوه‌ره‌كانی (132 كه‌ی ڤی) و (33 كه‌ی ڤی) كرا و دوای دەستگیركردنی بكه‌رانیان و به‌سزاگه‌یاندنیان له‌لایه‌ن دادگاوه‌، ئەمڕۆ بۆ جاری چوارەم دزییەكی هاوشێوە كرا.

ڕووداوی ئەمجارە لە سنووری ناحیه‌ی مه‌یدان بووە كە تیایدا دزی له‌ چوار تاوه‌ری (33 كه‌ی ڤی) كراوە، كارەبای گەرمیان دەڵێت، به‌هۆی دزینی پارچه‌كانی ئه‌و تاوه‌رانه‌ مه‌ترسی كه‌وتنیان لەسەرە، له‌كاتی كەوتنی هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ش چه‌ندین شار، شارۆچكه‌ و گوند بێ كاره‌بای نیشتمانی ده‌بن.

فەرمانگەكە ئاشكراشیكردووە سكاڵای یاسایی تۆماركردووه‌ بۆ به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه.

بابەتی پێشتر

نهێنیی سەوز پۆشییەكەی چییە؟.. جلوبەرگەكەی زیلینسکی دەنگدانەوە دروستدەكات

بابەتی دواتر

هەبوونی ئامانجێک لە ژیاندا ئەگەری خەڵەفان و نەخۆشییەکانی مێشک کەمدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكی به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن ‌و ده‌ستبڕین دەستگیركرد

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا – بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن ‌و ده‌ستبڕینی‌…
Total
0
Share