نهێنیی سەوز پۆشییەكەی چییە؟.. جلوبەرگەكەی زیلینسکی دەنگدانەوە دروستدەكات

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا

بەدرێژایی چەند هەفتەی ڕابردوو جلوبەرگەكەی ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا بووەتە باس و خواستی گەرمی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

ئەو سەرۆكە جلوبەرگ و پۆشاكە جوان و ڕەسمییەكانی وەلاناوە لەوەتەی هێرشە سەربازییەكانی ڕوسیا بۆسەر وڵاتەكەی لە كۆتاییەكانی شوباتی ڕابردووەوە دەستیپێكردووە، لەجیاتی ئەوە جلوبەرگێكی سادە دەپۆشێت كە ڕەنگیان زیاتر سەوز یان “زەیتونیی سەربازی”یە.

چالاكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەگەڵ بڵاوكردنەوەی جلوبەرگی سەرۆكە چل ساڵەكە، لە تویتدا باس لە نرخەكەی دەكەن.

“گروپی زیلینسكی”
یەكێكیان نوسیویەتی “هاوشێوەی سەركردەی جیهانی ئازاد بپۆشە.. گروپی زیلینسكی” وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو جلوبەرگانەی هاوشێوەی ماركە جیهانییەكان لەبەریان دەكات و، تیایدا ئاماژەی بە نرخەكانیشیان داوە، چاكەتەكەی 12 یۆرۆ، پانتۆڵ 30 یۆرۆ، بۆدیەكەی تەنها 7 یۆرۆ و پێڵاوە وەرزشییەكەی نرخی دەگاتە 70 یۆرۆ.

لە بەرامبەردا هەندێكی دیكە ڕایەكی پێچەوانەیان هەیە، پیتەر شیف شارەزایی ئابوری پاش دیدارەكەی زیلینسكی لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریكا لەڕێی ڤیدیۆوە وتی، “لە كاتە دژوارەكان تێدەگەم، بەڵام ئایا سەرۆكی ئۆكرانیا چاكەت و پانتۆڵی نییە؟”.

هەروەك پێیوایە سەرۆكی ئۆكرانیا بەو دیمەنەیەوە، ڕەنگە بێڕێزی بەرامبەر یاسادانەرانی ئەمریكی نیشاندابێت، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (نیویۆرك تایمز) بڵاویكردووەتەوە.

“ئەكتەرە كۆمیدییەكەی پێشوو” لەوەتەی هێرشەكانی ڕوسیا دەستیپێكردووە لە زۆرینەی وتار و تەنانەت وتەكانیدا لەبەردەم پەرلەمانەكانی جیهان بە جلوبەرگە سەوزەكەیەوە دەردەكەوێت، بە بۆدی و چاكەتێكەوە، وەك هاوهەڵوێستییەكی بۆ سەربازانی ئۆكرانی بەهۆی ئەو ساتە دژوارانەی بەسەریاندا هاتووە.

جۆنسۆن بەوپەڕی شیكپۆشییەوە
تەنانەت لەمیانەی سەردانەكەی بەر لە چەند ڕۆژێكی بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و گەڕان لەگەڵیدا لە زۆرینەی شەقامەكانی كیێڤ-ی پایتەخت، زیلینسكی بەهەمان جلوبەرگەوە دەركەوت و چاكەت و پانتۆڵ و بۆینباغی نەپۆشی، لەكاتێكدا میوانە بەریتانییەكەی بەوپەڕی شیكپۆشییەوە بە چاكەت و پانتۆڵ و بۆینباغەوە دەركەوت.

ڕوونە كە سەرۆكی ئۆكرانیا باشدەزانێت ڕای گشتی زۆر گرنگە لەو ململانێیەی وڵاتەكەی تیایدایە، بۆیە سوورە لەسەر دەركەوتنە “سادەكەی” تەنانەت لە وتار و وتە سۆزئامێزەكانیشدا كە پێشكەشیكردوون بۆ ڕاكێشانی هاوسۆزیی جەماوەری ڕۆژئاوا.

زانراوە كە جلوبەرگ زۆرجار بەكارهێنراوە، هاوشێوەی میوزیك و فیلم و ئەدەب، بۆ گەیاندنی پەیامی سیاسی و كاریگەری دروستكردن لەسەر ڕاوبۆچوون لە وێستگە سەربازییە جیاوازەكان و ململانێكاندا، زۆرێك لە نمونە ئامادەبووەكانی ناو مێژوو جەخت لەسەر وتار و دەركەوتن لە “پروپاگەندەی جەنگی”دا دەكەنەوە.

س: ئەلعەرەبیە + نیویۆرك تایمز

بابەتی پێشتر

وێنە.. یەکێک لە گەورەترین حەشارگەکانی ئاژەڵی وشککراوە دەدۆزرێتەوە

بابەتی دواتر

لە گەرمیان بۆ چوارەم جار دزی لە تاوەرەكانی كارەبا كرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئۆكرانیا: داوا له‌ وڵاتان ده‌كه‌ین چه‌كى دژه‌تانك و فڕۆكه‌مان پێبده‌ن

وەزیرى دەرەوەى ئۆکرانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سەرەڕاى بۆردومانى چڕ، بەڵام کیێڤی پایتەخت لەژێر کۆنترۆڵى سوپاى ئۆكرانیادایه‌. دیمیترۆ کۆلیبا، وەزیرى دەرەوەى…
Total
0
Share