وێنە.. یەکێک لە گەورەترین حەشارگەکانی ئاژەڵی وشککراوە دەدۆزرێتەوە

پۆلیسی ئیسپانیا یەکێک لە گەورەترین حەشارگەکانی ئاژەڵی وشککراوە لە ئەوروپا دەدۆزێتەوە.

ئاژەڵە وشککراوەکان لە عەمبارێکی زەبەلاحدا دۆزراونەتەوە و زیاتر لە 400 جۆر ئاژەڵی دەگمەنیان تێدابووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی ئیسپانیا، لە شاری ڤالێنسیا زیاتر لە هەزار ئاژەڵی وشککراوە لە عەمبارێکی پیشەسازیی گەورەدا دۆزراونەتەوە، کە زیاتر لە 400 جۆر ئاژەڵی دەگمەنیان تێدابووە و هەندێکیان لە ئێستادا قڕ بوون و نەماون.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، خاوەنی حەشارگەکە قەرارە بە تۆمەتی کاری قاچاخ و تاوانی پەیوەندیدار بە ڕووەک و ئاژەڵانەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت، بەڵام هێشتا دەستگیرنەکراوە.

لێکۆڵەران بەهای ئاژەڵە وشککراوە دۆزراوەکان بە نزیکی 32 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنن.

 

بابەتی پێشتر

یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بە پێوەرە فەلەكییەكان دیاریكرا

بابەتی دواتر

نهێنیی سەوز پۆشییەكەی چییە؟.. جلوبەرگەكەی زیلینسکی دەنگدانەوە دروستدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاجوان دەستگیركرا

خەونی سەرۆكایەتی، شاجوانی پێشووی نیكاراگوای خستە زیندانەوە. بڕیارە لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی نیكاراگوا ئەنجام بدرێت و…
Total
0
Share