پاش “مراندنی” ڕوسییەکان.. مۆسکۆ داوا لە گووگڵ دەکات چیدی لەکەداریان نەکات

مۆسکۆ داوا لە گووگڵ دەکات هەڕەشەکانی بۆ سەر بەکارهێنەرانی ڕوسی بووەستێنێت و چیدی لەکەداریان نەکات.

مۆسکۆ داوای لە گووگڵ کردووە ڕاستەوخۆ ئەو هەڕەشانە بسڕێتەوە کە ئاراستەی بەکارهێنەرانی ڕوسی دەکرێن، پاش ئەوەی لە ڕووداوێکدا خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی ئۆتۆماتیکیی کۆمپانیا ئەمریکییەکە گوزارەی “ڕوسییە مردووەکان”ی لەجێی “ڕووسییە بەڕێزەکان” پێشنیازکردووە و نیشانداوە.

“ڕوس کۆمنادزۆر” ئاژانسی چاودێریی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی ڕوسی ڕایگەیاند، “پێشتر لادانێکی زیادەڕەوکارانە لە خزمەتگوزاریی “Google Translate”دا دۆزراوەتەوە و دەرکەوتووە کاتێک بەکارهێنەرانی ڕوسی وشەی “dear Russians”(ڕوسییە بەڕێزەکان)یان نووسیوە، خزمەتگوزارییەکە پێسنیازی کردووە بیگۆڕن بە “dead Russians”(ڕوسییە مردووەکان).

هەروەها ئاژانسە ڕوسییەکە داوای لە کۆمپانیا ئەمریکییەکە کردووە “ڕێکاری سەرتاپاگیر بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لەو ڕووداوانەی بەکارهێنەرانی ڕووسی لەکەدار دەکەن”.

ئاژانسەکە ڕوونیکردووەتەوە، لە خزمەتگوزارییەکەدا ئەم جۆرە پێسنیازانە بۆ نیشتیمانییانی سەر بە وڵاتانی دیکە نەکراوە و تەنیا بۆ ڕوسییەکان بووە.

بابەتی پێشتر

زیندانیانی شیلادزێ: بەردەوامین لە مانگرتن و تەندروستیمان زۆر خراپە

بابەتی دواتر

وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمەوە: ئامانجمان دەستەبەركردنی مووچەی هەموو ڕۆڵەكانی گەلە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share