پیاوێك بەهۆی خۆشەویستی لەڕێگەی فەیسبووكەوە ڕفێندرا و دزی لێكرا

پیاوێكی میسری لەڕێگەی فەیسبووكەوە ژنێك دەناسێت و پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵدا پێكدەهێنێت، ئەوەش بە ڕفاندنی و دزینی پارەكانی كۆتاییپێدێت.

بەپێی میدیاكانی میسر، پیاوەكە كە تەمەنی 42 ساڵە و بازرگانە، باسی سامانەكەی بۆ ژنەكە كردووە، ئەویش پێیڕاگەیاندووە كە شوقەیەكی هەیە و بەنیازە بیفرۆشێت.

لە وردەكاریی چیرۆكەكەدا هاتووە، پیاوەكە بەبیستنی ئەو هەواڵە، دەكەوێتە نمایشكردنی سامانەكەی و وێنەی بڕێكی زۆری پارە بۆ ژنەكە دەنێرێت و پێیدەڵێت، “شوقەكەت بەهەر نرخێك دەفرۆشیت ئامادەم بیكڕم”.

ڕۆژنامەی “وەتەن” كە بەدواداچوونی بۆ ڕووداوەكە كردووە ئاشكرایدەكات، ژنەكە باندێكی چوار كەسی ڕاسپاردووە بچنەسەر پیاوەكە، ئەوانیش پارەكانیان دزیوە و خوودی پیاوەكەشیان ڕفاندووە، بەڵام پۆلیس بە ڕووداوەكەی زانیوە و ئازادیكردووە و تۆمەتبارەكانی دەستگیركردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سعودیە 256 هەزار و 481 کەسی گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان کە بەنیازی ئەنجامدانی حەجی بازرگانی بوون

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە دیپۆرتکردنەوەی هەزاران کەسی بۆ وڵاتەکەی خۆیان راگەیاند کە بەنیازبوون فەریزەی حەجی بازرگانی ئەنجامبدەن. تەلال شەلحوب،…
Total
0
Share