زیندانیانی شیلادزێ: بەردەوامین لە مانگرتن و تەندروستیمان زۆر خراپە

ئەو زیندانییانەی شیلادزێ کە مانیان لە خواردن گرتووە لە ئێستادا تەندروستییان لە دۆخێکی خراپدایە و بە کەسوکارەکانیان وتووە کە چاوەڕێی مردن دەکەن.

لە ڕاگەیاندراوێکدا نوێنەری زیندانیانی شیلادزێ ئاشکرایکردووە، ” بەھۆی بەردەوامبوونیان لە مانگرتن لەپێناو ئازادیی، ڕەوشی زیندانیانی بادینان زۆر خراپه‌، لە لایەنەکان و دادگا بێھیوا بوون و وەسیەتنامەی خۆیان بە خێزانەکانیان داوە”.

بەپێی نوێنەری زیندانییەکان، ئەمڕۆ ئەو زیندانیانەی مانیان لە خواردن گرتووە تەندروستییان تێکچووە لەکاتی بینیندا (کوڤان تارق ڕێکانی) کە یەکێکە لە زیندانییە مانگرتووەکان لەهۆشخۆی چووە.

نوێنەری زیندانییەکان دەڵێت کە پیشێلکاری زۆریان بەرامبەر کراوە لەوانە:

یەکەم: زیندانیەکان لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە زۆر بە توندی ئەشکەنجدراون، ڤیدیۆ کراون.

دووەم: ڕێگەیان پێنادەن پارێزەری خۆیان ببینن کە بەپێ (اصول محاكمات جزائية) بکۆژیش مافی پارێزەری ھەیە، پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا دۆسیەکەی بچێتە دادگا.

سێیەم: لەکاتی لێکۆڵینەوەدا گشت وتە و ئیفادەکانیان گۆڕدراون و پێیان ئیمزا کردوون کە نەیانزانیوە چی نوسراوە.

داوادەکات کە فریای ئەو چالاکوانە مەدەنییانە بکەون و دواکارییەکانیان بریتیین لە:

یەکەم: بە زووترین کات ڕێگەبدەن چاویان بە پارێزەرەکانیان بکەوێت و ڕۆژی دادگاییکردنیان دیاریبکرێت کە بەپێ یاسا کارپێکراوەکان ڕاگرتن و دادگایی نەکردنیان نایاساییە.

دووه‌م: ڕای گشتی، میدیا، داواکاری گشتی و دەسەڵاتی دادوەری، لایەنەکان، و یونامی دەستەی مافی مرۆڤ، نوێنەرانی وڵاتان لەھەرێم و ڕێکخراوە جیھانیەکان کار بۆ دیموکراسی و ماف و ئازادی بکەن، چونکە ئەو چالاکوانانە لەسەر ڕای جیاواز و خۆپیشاندان و خەباتی مەدەنی سزادراون و ئەمەش مەترسییە بۆ سەر ئازادی ڕادەربرین.

بێ جگە لەم پێنج زیندانیانە دەیان کەسی دیکەش لەسەر بیرۆرای جیاوازی سیاسی لە زیندانن و بەشێکیان 3 تا 5 ساڵی بێ دادگاییکردن لە ئاسایشی گشتی حجزکراون.

ناو و ڕۆژی ڕفاندنی چالاکوانە دەستگیرکراوەکانی شێلادزێ کە تائێستا دادگایی نەکراون

مەحمود ناجی صديق (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠

کوڤان طارق جبرائیل (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠

یوسف شەریف ئیبراهیم (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠

ئەمجەد یوسف موستەفا (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠

نێچیرڤان بەدیع حاجی (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠

بابەتی پێشتر

هەردی سەلاح: لەڕووی كاری هونەرییەوە تائێستا هەمان باوەڕی كاتی وازهێنانم هەیە

بابەتی دواتر

پاش "مراندنی" ڕوسییەکان.. مۆسکۆ داوا لە گووگڵ دەکات چیدی لەکەداریان نەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە قەڵادزێ کەسێک کوژرا

پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، کەسێک لە قەڵادزێ بە پێنج گوللـە کوژراوە و کەسوکارەکەی دەڵێن، کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە.…
Total
0
Share