وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق یاریی لودۆ قەدەغەدەکات و دەڵێت، لەبەر پاراستنی خێزان بووە.
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “بەگوێرەی ئەو دەسەڵاتانەی بە ئێمە بەخشراوە و لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵیدا، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی یاریی لودۆ Ludo بەمەبەستی پاراستنی خێزان لە مەترسی و کاریگەریی نەرێنی لەسەر کۆمەڵگە”.
وەزارەتەکە باس لەوە دەکات، “یارییەکە بووەتە سەرچاوەی ناکۆکیی توند لە نێوان هاوسەراندا، بەتایبەتی بەهۆی سیستمی گرەوکردنەوە کە هانی رەفتاری مەترسیدار و قبوڵنەکراو دەدات”.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاری قەدەغەکردنی یارییەکە دوای بەدواداچوونێکی ورد هات بۆ کۆمەڵێک کێشە کە بەهۆی ئەم یارییەوە سەریانهەڵداوە، لەوانە بوونی چاتی تایبەت، کە رەنگە سەربکێشێت بۆ “ئیستغلالی سێکسی”.