ئێران باڵیۆزێكی نوێ دەنێرێتە عێراق

لای چەپی وێنەكە حسێن ئال سادق باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەغدادە

ئێران باڵیۆزێكی نوێی بۆ بەغداد دەستنیشانكرد و تاران لەبارەی دەستبەكاربوونییەوە ڕوونكردنەوە دەدات.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، حسێن ئال سادق وەك باڵیۆزی نوێ لە عێراق دیاریكراوە.

حسێن ئال سادق جێگەی ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێستای ئێران لە بەغداد دەگرێتەوە و خەتیب زادە لەبارەی دەستبەكاربوونییەوە وتی، “بەمنزیكانە ئەركەكانی دەستپێدەكات”.

بەپێی زانیارییەكان، حسێن ئال سادق یەكێكە لە سەركردە دەستڕۆیشتووەكانی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.

هەر لەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ڕەنگە بەمنزیكانە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی تاران بكات.

بابەتی پێشتر

لێدوانی تۆخێل ڕاهێنەری چێڵسی پێش یارییەكەی ڕیاڵ مەدرید

بابەتی دواتر

جارێكی دیكە بە مووشەك هێرشكرایەوە سەر كۆمپانیای كار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share