عێراق: پێدانی كارەبا دەگاتە 20 كاتژمێری ڕۆژانە

لیژنەی كارەبای ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، بەرهەمهێنانی كارەبا دەگات بە 18 بۆ 20 كاتژمێری ڕۆژانە.

دوای كەمبوونەوەی غازی هاوردەكراو لە ئێرانەوە كە كەرتی كارەبای عێراق بە ڕێژەیەكی سەرەكی پشتی پێدەبەستێت، وەزارەتی كارەبا و حكومەت لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەدان و بەوەش بەرهەمهێنانی كارەبا زیاددەكات، وەك داخل ڕازی جێگری سەرۆكی لیژنەی كارەبا و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد.

داخل ڕازی قسەی بۆ میدیای فەرمیی عێراق كردووە و ڕایگەیاندووە، دوای چەند جارێك ڕاگیرانی هاوردەكردنی غاز، بۆریی گواستنەوەی غازی سروشتیی ئێران بۆ عێراق چاككراوەتەوە و كارەبای بەرهەمهاتوو زیاتر دەبێت.

بەپێی وتەی جێگری سەرۆكی لیژنەی كارەبا و وزە، لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا ڕۆژانە 18 بۆ 20 كاتژمێر كارەبا دەدرێت بە هاوڵاتییان و گرفتی دابەشكردنی كارەبا بە ڕێژەی 89% چارەسەركراوە.

ماوەی چەندین ساڵە حكومەت بەڵێنی چارەسەركردنی قەیرانی كارەبا دەدات، بەڵام لە زۆرێك لە ناوچەكانی عێراق دابەشكردنی كارەبا لە هاویندا كەمترە لە 10 كاتژمێری ڕۆژانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵی سێ ڕەهەندی دروست دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵێكی سێ ڕەهەندییان دروستكردووە.” بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق كە ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

پێنج ئەندامی خێزانێک لە بەسرە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی بەسرە ئاشکرایکرد، تەرمی پێنج ئەندامی خێزانێکیان دەرهێناوە، کە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share