هالاند بێدەنگە و تەنها دوو داواکاری ماوەتەوە

کەیسی ئێرلینگ هالاند بەرەوپێشچوون بەخۆیەوە نابینێت و تەنها سێ یانە لە چێوەی یانە داواکارەکانیدا ماونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، پێگە و کەیسی هالاند جیاوازە و وەک کەیسی مباپێ نییە کە یانەی ڕیاڵ مەدریدی هەڵبژاردووە، بەڵکو یاریزانە نەرویجییەکە لە مانگی کانوونی دووەمی 2022وە بێدەنگی هەڵبژاردووە و تەنها بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیامەکانی دەگەیەنێت.

ڕاستییەکە ئەوەیە کە کەم، یان کەس نازانێت چی بە سەر یاریزانەکەدا دێت. چێوەی یانە داواکارەکانی بۆ دوو یانە کەم بووەتەوە، بەرشلۆنە هەنگاوی باشی نەناوە، بەڵام مانچستەر سیتی چیتر نایشارێتەوە و هەست بە هێز دەکات بۆ واژووکردنی گرێبەستەکە.

لە لایەکی ترەوە، ڕیاڵ مەدرید ماوەیەکە تۆڕی خۆی فڕێداوە، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە نە یاریزانەکەی گرتووە، نە وەڵامێکی ئەرێنی لە بوروسیا دۆرتمۆندەوە پێدراوە.

مارکا نووسیویەتی، خاڵی سەرەکی لە بڕیاری هالاند پارە نییە (هەموو ئۆفەرەکان ئاواتەکانی بەجێدەهێنن)، بەڵام هێرشبەرەکە بڕیاری داوە باشترین پرۆژە هەڵببژێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و پاریس و به‌نفیکا بلیتی (16)یان بڕی و میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، بوروسیا دۆرتمۆند هاوشانی مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی بۆ…
Total
0
Share