پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێكی داواکراو دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەلایەن دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادان بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەرکرابوو لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی پارێزگای هەڵەبجەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی پارێزگای هەڵەبجەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و دواتر گشتاندنی بۆ سەرجەم بەش و بنکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان پێکرا، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و شوێنی تۆمەتبار دەستنیشانکرا و توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمانەوە دەستگیربکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباردا، دەست گیرا بەسەر پارچەیەک چەک لە جۆری دەمانچەدا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (ئـ، ح، ح) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەرمیان.. رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوونی دوو ماتۆڕسواری لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ دوو ماتۆڕسوار برینداربوون. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە…
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی: هێڵی ئاسمانیی شاهانەی ئەردەن گەشتەکانی دەستپێدەکاتەوە

هێڵی ئاسمانیی شاهانەی ئەردەن گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەستپێدەکاتەوە. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی بڵاویکردەوە، پاش وەستانی…
Total
0
Share