وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئاشكرایدەكات، هۆكاری ڕاگرتنی بەنزینە 690 دینارییەكەی عێراق بۆ سلێمانی نۆژەنكردنەوەی پاڵاوتگەكانی عێراقە.
بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، چەند ڕۆژێکە هاتنی بەنزینە 690 دینارییەكەی عێراق بۆ سلێمانی و دەوروبەری ڕاگیراوە، هۆكارەكەشی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی پاڵاوتگەکانی عێراقە.
ڕوونیشیكردەوە، پێشتریش بەهۆی مانگرتنی فەرمانبەران و چەند ڕۆژێكیش بەهۆی خۆپیشاندانەکانی کۆیەوە تانکەرەکان نەیاندەتوانی داخڵی پارێزگاكە بن ئەوانەیش بوونە هۆکاری دیكەی نەهاتنی بەنزینەکە.
بەڵام وتەبێژەكەی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئاشكرایكرد، “بەمنزیکانە هاتنی بەنزینەکە دەستپێدەکاتەوە و ڕاستەوخۆش دابەشدەکرێت”.