“بوچایەکی تر”.. 132 تەرم لە شارۆچکەیەکی ئۆکرانیا دەدۆزرێنەوە

پارێزگاری شارۆچکەیەکی نزیکی کیێڤ ڕایگەیاند، پاش ڕۆیشتنی سەربازەکانی ڕوسیا، تەرمی دەیان هاوڵاتی دۆزراونەتەوە.

ئەمڕۆ فادیم توکار پارێزگاری شارۆچکەی ماکارێڤ ڕایگەیاند، “تا دوێنێ تەرمی 132 کەسی مەدەنیمان دۆزیوەتەوە، کە هێزەکانی ڕوسیا کوشتویانن”.

پێشتر هێزەکانی پۆلیس ڕایانگەیاندبوو، لایەنی کەم 20 تەرمیان لە ماکارێڤ دۆزیوەتەوە.

هەروەها توکار ڕایگەیاندووە، چەندین باڵەخانەی شارۆچکەکە بەڕادەیەک وێرانبوون، نۆژەن ناکرێنەوە و ماوەی مانگێکیشە ماکارێڤ نە ئاو و نە کارەبای هەیە.

تەرمەکان ژمێردران و ڕاگەیەندران، پاش ئەوەی سەربازەکانی ڕوسیا پاشەکشەیانکرد و هێزەکانی ئۆکرانیا شارۆچکەکەیان گرتەوەدەست.

ماکارێڤ دەکەوێتە خۆرئاوای شاری کیێڤەوە و تەنیا 28 کیلۆمەتر لە بوچاوە دوورە، ئەو شارۆچکەیەی لە هەفتەی پێشوودا بووە باسی میدیا جیهانییەکان، پاش ئەوەی تەرمی سەدان کەس لە دانیشتوانیان دۆزیەوە بە دەستی سەربازەکانی ڕوسیا کوژرابوون.

پێشتر، مۆسکۆ لەلای خۆیەوە تێوەگلانی هێزەکانی لە ئەنجامدانی “تاوانی جەنگ”دا ڕەتکردووەتەوە پرسەکەی و بە پڕوپاگەندەیەک لەقەڵمداوە، کە دەستکردی کیێڤە.

a

بابەتی پێشتر

ئەمساڵ لە هەرێم وشكەساڵییە و ئاستی ئاوی ژێرزەوی كەمدەكات

بابەتی دواتر

مووچەی ژمارەیەك خاوەن پێداویستیی تایبەت ڕادەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کودەتا لە وڵاتێکی دیکەی ئەفریقا روویدا

ئەمڕۆ سەربازانی سوپای گابۆن رایانگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنی وڵاتەکەیان رەتکردووەتەوە و دەستووریان هەڵوەشاندووەتەوە و کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی وڵاتەکەیان کردووە. گەورە…
Total
0
Share