بایدن بۆ چین: بەرگریی لە تایوان دەکەین ئەگەر هێرش بکەنەسەری

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دەداتە چین لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر تایوان، بایدن وتی، هێزەکانی ئەمریکا بەرگریی لە تایوان دەکەن لە ئەگەری داگیرکاریی چیندا.

لە چاوپێکەوتنێکدا کە کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە جۆ بایدن وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە تایوان دەداتەوە، کە ئەگەر چین هێرش بکاتە سەری هێزەکانی ئەمریکا بەرگریی لێدەکەن بایدن دەڵێت، “بەڵێ ئەگەر هێرشێکی لەوشێوەیە ڕووبدات بەرگری لە تایوان دەکەین”.

ئاماژەی بەوەکردووە، لە ساڵی 1958دا تایوان توانی ڕووبەڕووی هێرشی چین ببێتەوە بە هاوکاریی ئەمریکا، ئەمریکا کەرەستە و مووشەکی ڕەوانەی تایوان کردووە وەک هاوکاری.

ئاڵۆزییەکانی نێوان چین و تایوان لە دوای سەردانەکەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان بەشێوەیەکی بەرچاو هەڵکشا، راستەوخۆ دوای سەردانەکە چین مانۆڕە سەربازییەکانی لە نزیک گەرووی تایوان دەستپێکرد.

چین ڕەتیدەکاتەوە وڵاتانی جیهان وەک وڵاتێکی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ تایوان بکەن و بە دوورگەیەکی سەر بە وڵاتەکەی دادەنێت، لە بەرامبەردا تایوان جەخت لە سەربەخۆیی تەواوی دەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

شۆفێری پاسێکی گەشتیاری دەستگیرکرا جانتای سەرنشینەکانی دزیوە

بابەتی دواتر

سپەیس ئێكس 54 مانگی دەستكرد هەڵدەداتە بۆشایی ئاسمان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت لەئەمڕۆدا

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو جێگیرە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت…
Total
0
Share