نەسڕوڵا: ترەمپ توڕەیە و سعودیە دەستی هەبووە لە كوژرانی سلێمانی دا

حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان دەڵێت، “دەبێت بە وریایی و ئاگاییەوە مامەڵە بكەین لەگەڵ ئەم ماوەیەی ترەمپ لە سەرۆكایەتیدا ماویەتی.”

ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “ترەمپ مەزنخوازی و توڕەیی تیادایە و لەگەڵ كەسایەتییەكی وەكو ئەودا ناتوانین پێشبینی هیچ شتێك بكەین.”

وتیشی، “هەموو ئەوانەی تا ئێستا وتراون لەبارەی جموجۆڵ و بڕیارەكانی ترەمپ لە دوا ڕۆژەكانی سەرۆكایەتییەكەیدا، هێشتا لە قۆناغی شیكارییدان. بۆیە دەبێت لەم ماوەیەی ترەمپ لە سەرۆكایەتیدا ماویەتی، بە ئاگایی و وریاییەوە مامەڵە بكەین.”

بە گوێرەی میدیای حزبوڵای لوبنان، حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی ئەو پارتە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە سعودیە دەستی هەبووە لە كوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی.

نەسروڵا لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، “سعودیە لەمێژە هانی كوشتنی من دەدات، سعودیە و ئەمریكا و ئیسرائیل هاوبەشن لە تاوانی كوژرانی سلێمانی و موهەندس-دا.”

بابەتی پێشتر

یەکسانبوونی نێوان لیڤەرپوڵ و وێست برۆمیچ ئالبیۆن (1-1)

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) وڵڤەرهامپتن لە کۆتا ساتەکاندا تۆتنهامی ناچاری یەکسانبوون کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت گەیشتە ئێران

جنین پلاسخارت نێردەی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، بە سەردانێك لە تارانە، نوێنەرایەتیی نەتەوەیەكگرتووەكانیش ئامانجی سەردانەكەی ئاشكرادەكات. نوێنەرایەتیی…
Total
0
Share