بەهۆی بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە سەبارەت بە پێدانی ڤیزا، پێشبینیدەکرێت یاریزانانی 43 وڵاتی جیهان لە بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026 بێبەشبن.
هەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا بە هاوبەشی میوانداریی پاڵەوانێتی مۆندیالی 2026 دەکەن.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ کۆمەڵێک بڕیاری نوێی سەبارەت بە پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییانی بیانی بۆ وڵاتەکەی دەکردبوو، کە بەپێی بڕیارەکە پێدانی ڤیزا هاوڵاتییانی ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان ناگرێتەوە.
بەپێی ئامارێک هاوڵاتییان و یاریزانانی 43 وڵات بەهۆکاری قەدەغەی ڤیزا ناتوانن بەشداری لە پاڵەوانێتییەکانی مۆندیالدا بکەن.
روسیا، پاکستان، کۆنگۆی دیموکرات، ئێران و ڤەنزوێلا لەناو لیستی ئەو وڵاتانەدان کە ناتوانن بە هیچ شێوەیەک سەردانی ئەمریکا بکەن.
بەشێک لە وڵاتانی دیکە بە مەرجی زۆر قورس دەتوانن ڤیزا وەربگرن و بەشداریی لەو بۆنە وەرزشییەدا بکەن.