بەهۆی کەمبوونەوەی زۆری ئاوەکەیەوە دیجلە لە سەرچاوەی ژیانەوە دەبێتە سەرچاوەی نەخۆشی و پەتاکان

رووباری دیجلە کە بە درێژایی مێژوو شانازیی عێراق بووە، ئێستا ململانێ لەگەڵ مردن لە عێراق، لە ئەنجامی چالاکییە زیانبەخشەکانی مرۆڤ و گۆڕانی کەشوهەوا، ئەو وێنانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوبوونەتەوە ئاستی کارەساتەکە دەخەنەڕوو.

لە وێنەکاندا کەمبوونەوەی زۆری ئاستی ئاوەکە دەردەکەوێت کە لە هەموو لایەکەوە پاشماوەی تێدا کۆبووەتەوە.

رووباری مشارە یەکێکە لە رووبارە کورتەکانی عێراق، لەلای چەپی رووباری دیجلەوە لقی لێبووەتەوە، کە نزیکەی 25 کم لە ناوەندی شاری عەمارەوە دوورە.

رووباری دیجلە بەهۆی کەمبوونەوەی باران و ئەو بەنداوانەی لە تورکیا دروستکراون، کە سەرچاوەکەی لەوێوە دێت، ئاستی ئاوەکەی بە رێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە.

جێگای سەرنجە کە تا کۆتایی مانگی ئازاری 2022 زیاتر لە سێ هەزار و 300 خێزان بەهۆی “هۆکارەکانی کەشوهەوا” لە 10 پارێزگای ناوەڕاست و باشووری وڵات ئاوارە بوون، بەپێی راپۆرتێک کە رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا بڵاویکردەوە.

مانگی حوزەیرانی هەمان ساڵ، نەتەوە یەکگرتووەکان و چەند رێکخراوێکی ناحکومی هۆشدارییان دا کە کەمی ئاو و ئەو ئاستەنگانەی کە رووبەڕووی کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک دەبنەوە لە “هۆکارە سەرەکییەکانی کۆچکردنن لە ناوچە گوندنشینەکانەوە بۆ ناوچە شارییەکان” لە عێراق.

هەروەها بانکی نێودەوڵەتی لە کۆتایی ساڵی 2021دا هۆشداری دا کە تا ساڵی 2050 “بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی یەک پلەی سەدی و کەمبوونەوەی بارانبارین بە رێژەی 10% دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی 20% ئاوی شیرینی بەردەست” لە وڵاتەکەدا.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی سامانە ئاوییەکان هەفتەی رابردوو هۆشداریدا لەوەی کە یەدەگی ئاوی وڵاتەکە “لە مەترسیدایە”، بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس.

هه روه ها ئاماژەی بەوەدا که “عێراق 70%ی پشکی ئاوی لەدەستداوه ، به هۆی سیاسەتی وڵاتانی دراوسێ، به پێی ئه وه ی له لایه ن ئاژانسی فه ڕمی عێراقی “ئینا”ه وه بڵاوی کردووه ته وه.

هۆشداریی لە مەترسییەکانی دیجلە دەدرێت بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوەکەیەوە بووەتە هۆیەکە بۆ پیسبوونی ناوچەکانی دەوروبەری و ئەگەری هەیە لە داهاتوودا مەترسیی گەورەبێت بۆ بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشییەکان.

نەخۆشییە گواستراوەکان دەکرێت بەهۆی پیسی و کۆبوونەوەی زۆری خۆڵ و خاشاکەوە لەسەری دیجلە مۆڵگەی مانەوە و بڵاوبوونەوەیان بێت.

بابەتی پێشتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە یادی راپەڕیندا پەیامێکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

ئینستتیوتی پەی: 10 په‌رله‌مانتار هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌كردووه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاوپەیمانان بۆ ئێستا: پشتگیریی دامەزراندنی چوار بنکەی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپا دەکەین

هێزەکانی هاوپەیمانان ستایشی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان دەکات بۆ هەماهەنگی لەنێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان تایبەت بە…
Total
0
Share