قەرزێكی دیكەی 150 ملیۆن دیناری لە عێراقەوە بۆ هاوڵاتییەكانی

بانكی ڕافیدەین لە عێراق، پێدانی قەرزێكی دیكەی بۆ هاوڵاتییان ڕاگەیاند، قەرزەكەی ئەمجارە بۆ كڕینی خانوو و شوێنی نیشتەجێبوونە.

بانكی ڕافیدەین لە ڕاگەیەندراوێكدا دەستپێكردنی پێدانی قەرزێكی 150 ملیۆن دیناریی بۆ هاوڵاتییان ڕاگەیاند، كە دەكرێت عێراقییەكان لە لقی بانكەكە لە بەغدادی پایتەخت و پارێزگاكانی دیكە مامەڵەی وەرگرتنی قەرزەكە بكەن.

قەرزەكەی ئەمجارە بۆ كڕینی خانوو و شوێنی نیشتەجێبوونە، بانكەكە ڕێژەی سوودی بە تەنها 4% دیاریكردووە.

پێش ئەم قەرزە 150 ملیۆن دینارییە، بانكەكە قەرزی 50 ملیۆن دیناریشی ڕاگەیاندبوو بۆ نۆژەنكردنەوەی خانوو و شوێنی نیشتەجێبوون.

بانكی ڕافیدەین لقی لە هەرێمی كوردستان نییە و قەرزەكە دانیشتووانی هەرێم ناگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی کۆدەبێتەوە

ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران پرسی بەردەوامی گەمارۆکان لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی…
Total
0
Share