سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی دوو خۆبەخشمان لە هەڵەبجە پێگەیشت

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، گیانلەدەستدانی ئەو دوو کەسە خۆبەخشەی هەڵەبجە لە ئاگرەکەدا، گوزارشت لە قوربانیدان بۆ پاراستنی ژینگە دەکات.

لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتیی کۆماردا هاتووە، “بە دڵتەنگی و خەمێکی قووڵەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی دوو خۆبەخشی ئازامان لە پارێزگای هەڵەبجە لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێک، پێگەیشت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم کردەوە قارەمانانەیە گوزارشت لە قوربانیدان و خۆبەخشی دەکات بۆ پاراستنی نیشتمان، ژینگە و سروشت”.

سەرۆکایەتیی کۆمار دەشڵێت، “پرسە، سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری ئەو دوو کۆچکردووە دەکەین. خودای گەورە رەحمیان پێبکات، ئارامیی هەتاهەتایی بەهەشتیان پێببەخشێت و سەبووری و دڵنەوایی بە کەسوکارەکانیان ببەخشێت. داواش لە هەموو لایەک دەکەین کە لەم کارە قارەمانانەیە بۆ پاراستنی نیشتمان و ژینگە، ئیلهام وەربگرن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی: لەمەوبەدوا لەبەردەم ماڵەکاندا کرێی کارەبا وەردەگرین

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند،  لێرە بەدواوە پارەی خوێندنەوە واتە (سەرفیاتی مانگانەی كرێی كارەبا) لەبەردەم ماڵاندا و لەلایەن ژمێركارانەوە…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش رایدەگەیەنێت، پێنج تیرۆریستی داعش دەستگیركران و مۆڵگەكانی تیرۆریستان لە جەوەڵ بۆر لەناوبران. لە راگەیەندراوەكەی…
Total
0
Share