لە دهۆك 162 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە

لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە پارێزگای دهۆك بەهۆی خۆڵبارینەوە 162كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە و پێنج كەسیان تەندروستییان ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەكان خەوێندراون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پارێزگای دهۆك گواستییەوە، 162 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە كە دووچاری تەنگەنەفەسی بوون.

ئاماژەی بەوە كرد، پێنج لەو كەسانەی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە تەندروستییان ناجێگیرە و خەوێندراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی کەمتەرخەمییەوە کارکردن لەو پرۆژەیە راگیرا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کرێکارێک تێیدا گیانیلەدەستدا

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی رایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی تێیدا کارکردن لەو پرۆژەیەدا راگیراوە کە سەرەتای…
Total
0
Share