وەفدی هەرێم و عێراق کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە هەردوو وەفدی هەرێم و عێراق کۆببنەوە و پرسی مووچەی هەرێم تاوتوێبکەن.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدی هەرێم لەگەڵ وەفدی حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە.

هەربەپێی زانیارییەکان، پرسی کۆبوونەوەکە رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتە لەسەر نەوت و داهاتەکان هەروەها پرسی مووچەی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە تاوەکو ئێستا چەندین کۆبوونەوەی دیکە لەنێوان هەردوولادا بەڕێوەچوون و هیچ ئەنجامێکی یەکلاکەرەوەیان نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. شاخەوان سائیب بەگ: ئەو ژنە دووگیانەی سووتێندراوە ئێستا تەندروستیی خۆی و منداڵەكەشی جێگیرە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سووتاوی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ژنە دووگیانەی دەوترێت لەلایەن خەسوویەوە سووتێندراوە ئێستا تەندروستیی خۆی و منداڵەكەشی…
Total
0
Share