لە خورماتوو پێنج كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە گیانیان لەدەستدا

لە قەزای خورماتوو پێنج كەس بەهۆی كاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارینەوە گیانیان لەدەستدا تا ئێستا 40 كەس سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لەخورماتوو گواستییەوە، بەهۆی كاریگەریی شەپۆلی بەهێزی خۆڵبارین لە سنووری قەزاكە پێنج كەس گیانیان لەدەستدا و 40 كەس سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە كە دووچاری حاڵەتی تەنگەنەفەسی بوون.

ئاماژەی بەوە كرد، لە كەركوك بەهۆی كاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارینەكەوە 120 كەس براونەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەمریكا پشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە دەكات

بابەتی دواتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزی ئاڵتونی: لە ئامادەباشیداین بۆ هەر فەرمانێکی بافڵ تاڵەبانی بۆ وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەكانی كەركوك

هێزی ئاڵتونی خراوەتە ئامادەباشییەوە بۆ ئەگەری وەڵامدانەوەی ئەو ڕووداوانەی شەوی ڕابردوو لە کەرکوک ڕوویاندا، فەرماندەی هێزەکەش دەڵێت، “چاوەڕێی…
Total
0
Share