دادگای پێداچوونەوە بڕیاریدا بە ئازادكردنی ڕافع عیساوی وەزیری پێشووتری دارایی پاش سزادانی بە بەندكردن بۆ ماوەی دوو ساڵ.
میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، دادگای پێداچوونەوە ئەمڕۆ بڕیاریداوە بە ئازادكردنی ڕافع عیساوی وەزیری پێشووتری دارایی بە كەفالەت.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار “دادگاكە بڕیاری ئازادكردنی عیساوی داوە دوای بڕیارێكی پێشووی بەندكردنی بۆ ماوەی دوو ساڵ لە دۆسیەیەكی پەیوەندیدار بە دەسپاكی”.
لە 20ی شوباتی ڕابردوو بڕیاری سزاكە لەگەڵ ڕاگرتنی جێبەجێكردنی لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ-ەوە لە بەغداد دەرچوو.
عیساوی كە سەر بە فراكسیۆنی یەكێتیی هێزە عێراقییەكان (فراكسیۆنی سوننەكان) بوو، لەنێوان ساڵانی 2008 تا 2014 پۆستی وەزیری دارایی لە ئەستۆدا بوو كاتێك نوری مالكی سەرۆك وەزیران بوو، عیساوی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی پێشكەشكرد بەر لە كۆتاییهاتنی ئەركەكەی بەهۆی تۆمەتباركردنی بە پاڵپشتیی تیرۆر، ئەو دۆسیەیەی دواتر دادگا بێتاوانی سەلماند.