(ڤیدیۆ) بنزیمه‌ی ئاگرین چێڵسی کوتا به‌زه‌ویدا و ڤیاڕیاڵ سوپرایزی بۆ بایرن هه‌بوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و ڤیاڕیاڵ بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌.

له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی به‌هێزدا، یانه‌ی چێڵسی له‌ یاریگای “ستامفۆرد بریج” میوانداریی ڕیاڵ مه‌دریدی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ئه‌نچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “لۆس بلانکۆس” له‌ خوله‌که‌کانی 21، 24، 46  له‌لایه‌ن که‌ریم بنزیمه‌ی فه‌ره‌نسییه‌وه‌ تۆمارکران، تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی “بلوز”یش له‌ خوله‌کی 40 له‌لایه‌ن کای هاڤێرتزه‌وه‌ تۆمارکرا.

له‌ یارییه‌کی ئاگرینی دیکه‌دا، یانه‌ی ڤیاڕیاڵ له‌ یاریگای “لا سیرامیکا” میوانداریی بایرن میونشنی کرد، یارییه‌که‌ش به‌ئه‌نجامی گۆلێکی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی “ژێرئاوگه‌ڕه‌ زه‌رده‌کانی ئیسپانیا” کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی ڤیاڕیاڵ له‌ خوله‌کی هه‌شت له‌لایه‌ن ئارناوت گروینفیڵده‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان، یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌درید پێیه‌کی خسته‌ قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینه‌وه‌، یانه‌ی بایرن میونشنی-یش ناچاره‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ تۆماربکات.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. زیندانییەكی سیاسی ماوەی 11 ساڵە بێ دادگایی بەندكراوە

بابەتی دواتر

لە ماڵی مام جەلال لە بەغداد دەستپێشخەرییەكەی چێوەی هەماهەنگی تاوتوێكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێدوانێکی مێسی گومانی دروستکردووە

لە دوواین هەڵوێستی-دا، لیۆ مێسیی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین ئاماژەی بە ئەگەرەکانی وازهێنانی لە چالاکییە نێودەولەتییەکان کردووە. هەڵبژاردەی ئەرجەنتین…
Total
0
Share