ژمارەیەك مووشەك ئاراستەی پاڵاوگەی كۆمپانیای كار لە هەولێر كرا

ژمارەیەك مووشەك ئاراستەی پاڵاوگەی كۆمپانیای كار لە کەورگۆسک كرا، دەوترێت چوار مووشەك بووە لەناو پاڵاوگەكە و دەوروبەری كەوتوونەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەك مووشەك لە ناحیەی كەورگۆسك كەوتنەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا پێی ڕاگەیاندین، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دوو لە مووشەكەكان لە پێش پاڵاوگەكە و دووانیش لەناو پاڵاوگەكە كەوتوونەتەوە.

وتیشی، تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانی گیانی و قەبارەی زیانە ماددییەكان لەبەردەستدا نییە.

ناحیەی كەورگۆسك سەر بە قەزای خەباتە و دەكەوێتە سنووری پارێزگای هەولێرەوە.

پەیجی دژە تیرۆری كوردستان بڵاویكردەوە، هێرشەكە لەڕێی سێ مووشەكەوە بووە كە لە دەوروبەی دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەری خازرەوە ئاراستەی شاری هەولێر کراون.

دەشڵێت، مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوت کەوتنەخوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

بایدن: سوپای ئۆکرانیا سەرکەوتووە و هۆکارەکە ئێمەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌شه‌ناوخۆییه‌كان ته‌واوكران.. ده‌وامى زانكۆی سلێمانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

دواى چه‌ندین ڕۆژ كاركردن له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانى زانكۆی سلێمانى دواجار كاره‌كانى ته‌واوكران و یەكشەممە خوێندن له‌ زانكۆكه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.…
Total
0
Share