نەوت بە 75 دۆلار لە بودجەی عێراقدا جێگیردەكرێت و بەهای دۆلار كەمناكرێتەوە

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نرخی بەرمیلێك نەوتی لە پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا بە 75 دۆلار دیاریكرد.

مشعان جبوری ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە بۆیە دیاریكردنی 75 دۆلار وەك نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا كارێكی لۆژیكییە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە “هەرگیز بەهای دۆلار لە بەرامبەر دیناردا كەمناكرێتەوە” و ڕایگەیاند، “دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار كارێكی ئابورییانە نییە”.

وتیشی، “حكومەت و وەزیری دارایی و بانكی ناوەندی بڕوایان وایە كە كەمكردنەوەی بەهای دۆلار مەترسیی درێژخایەن لەسەر ئابوریی عێراق دروستدەكات، بۆیە هەرگیز ئەوە ڕوونادات”.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ڕوسیادا سەپاند

بابەتی دواتر

هەنگاریا ئامادەیە بە ڕوبڵ گازی ڕوسیا هاوردەبکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە محەمەد حەلبووسییەوە

محەمەد حەلبووسی، پەیامێكی لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوكردەوەو نیگەرانی خۆی دەربڕیوە. محەمەد حەلبووسی،…
Total
0
Share