دیۆکۆڤیچ حەوتەم ناسناوی وێمبڵدۆنی بەدەستهێنا

ئەستێرەی تێنسی سەر زەوی سربیا، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی وێمبڵدۆنی لە نیک کیریۆسی ئوسترالی بردەوە.

دیۆکۆڤیچی کە لە پێشوودا یەکەمی ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکانی جیهانی تێنسی سەر زەوی بوو، لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی وێمبڵدۆن ڕووبەڕووی نیک کیریۆسی ئوسترالی بووەوە، یارییەکەی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک بردەوە.

“نۆلیتۆ” کۆمەڵەی یەکەمی بە ئەنجامی (6-4) دۆڕاند، بەڵام لە کۆمەڵەکانی دووەم و سێیەم و چوارەم بە ئەنجامەکانی (3-6)، (4-6)، (6-7) سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد.

وێمبڵدۆنی 2022 حەوتەم ناسناوی وێمبڵدۆنە “نۆلیتۆ” لە مێژوویدا بەدەستی دەهێنێت، هەروەها 21مین ناسناوی گەورەی گراند سلامە دەیچنێتەوە، لە ئێستادا تەنها جیاوازی ناسناوێکی گەورەی لەگەڵ ڕافایێل نادالی ئەفسانەی ئیسپانیدا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوڤانتۆس و ناپۆلی ڕێگری له‌ یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان ده‌که‌ن

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌ ئیتاڵیاوه‌ ئاشکرایانکردووه‌،‌ یانه‌کانی یوڤانتۆس و ناپۆلی بیر له‌ دابڕینی یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان ده‌که‌نه‌وه‌.…
Total
0
Share