بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە شانازییەوە یادی هەڵبژاردنی مام جەلال وەک یەکەم سەرۆک کۆماری کورد دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە یادی هەڵبژاردنی مام جەلال وەک یەکەم سەرۆک کۆماری کورد ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ بە شکۆ و شانازییەوە یادی هەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال وەک یەکەم سەرۆک کۆماری کورد لە مێژووی عێراق دەکەینەوە، بەڵێن دەدەین سازش لەسەر مافەکانی هاوڵاتییانمان ناکەین”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی باس لەوە دەکات، ئێستا عێراق بەهۆی دۆخی سیاسیی نەخوازراوی عێراق و نەبوونی دیالۆگی نیشتمانی و بەرپرسیارانە بۆ چارەسەری کێشەکان و زاڵبوون بەسەر گرفتەکاندا زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستی بە سیاسەتی حەکیمانەی مام جەلالە.

دەڵێت، “ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق و کوردستان زیاتر شاهیدی بۆ ئەو ڕاستییە دەدەن کە ئەو بۆشاییەی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دروستیکرد بە ئاسانی پڕنابێتەوە و تەنها ڕێگەش بۆ زاڵبوون بەسەر گرفتەکاندا، گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتی حەکیمانەی مام”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا، بەڵێنی وەفاداری بەرامبەر بیروباوەڕ و ڕێبازی مام جەلال دووپاتدەکاتەوە و بەڵێن دەدات خەمی خەڵک و دابینکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆ هاوڵاتییان بکەنە بنەمای کارکردنیان و دەڵێت، “بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافەکانیان ناکەین”.

ڕاشیگەیاندووە، “بەردەوامی بە هەوڵەکانمان دەدەین لەپێناو قووڵکردنەوەی ڕۆحی تەبایی و پێکەوە ژیان لەنێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکان، وەک هەمیشە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ستراتیژی کارکردنمان دەبێت و بەرگری لە بەها مرۆیی و دیموکراسییەکان دەکەین”.

بابەتی پێشتر

ئەسغەر فەرهادی تۆمەتبارە بە "دزیی هونەری" و بەهۆی فیلمی "قارەمان"ـەوە بانگێشتی لێكۆڵینەوە كرا

بابەتی دواتر

فەرمی.. کومان گەڕایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share