فەرمی.. کومان گەڕایەوە

ڕۆناڵد کومان بە ڕاهێنەری نوێ بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەستنیشان کرا و لەدوای مۆندیالی 2022وە دەستبەکار دەبێت.

لویس ڤان خال، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەم دواییانە ڕایگەیاندبوو، کە تاوەکوو دوای مۆندیالی 2022 چاودێری تیمەکە دەکات، چونکە دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە بووە و پێویستی بە چارەسەر و پشوودانە.

بە بڕیارێکی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵەندا، دوای ڤان خال، ڕاستەوخۆ کومان بەفەرمی بەرپرسیارێتییەکە دەخاتە ئەستۆی، گرێبەستەکەشی تاوەکوو هاوینی 2026 بەردەوام دەبێت.

لە کاردانەوەی ئەو هەنگاوە گەورەیەدا، کومانی ڕاهێنەری پێشووی بەرشلۆنە دەڵێت: “من چاوەڕێی ئەو ئاڵنگارییە نوێیەم، ساڵ و نیوێک لەمەوبەر هەڵبژاردەی نیشتمانیم بەهۆی نا ڕەزا بوونمەوە بەجێنەهێشت، کارکردنم لەگەڵ یاریزان و تیمی هۆڵەندا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی زۆر باش بوو، بەم زووانە دەگەڕێینەوە سەر ئاست و ڕیتمی پێشوو و لەسەر ئەو ڕێگایە بەردەوام دەبین، بە دڵنیایییەوە ئەو کارە دەکەین”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە شانازییەوە یادی هەڵبژاردنی مام جەلال وەک یەکەم سەرۆک کۆماری کورد دەکەینەوە

بابەتی دواتر

نەوتی سپی هەرزانكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share