ئەسغەر فەرهادی تۆمەتبارە بە “دزیی هونەری” و بەهۆی فیلمی “قارەمان”ـەوە بانگێشتی لێكۆڵینەوە كرا

ئەسغەر فەرهادی، فیلمسازی ئێرانیی براوەی دوو خەڵاتی ئۆسكار، تۆمەتبارە بە دزینی بیرۆكەی فیلمی “قارەمان” و بانگێشتی دادگا كرا.

ئازادە مەسیح زادە دەرهێنەری فیلمی بەڵگەیی ئێرانی ڕایگەیاند، دوای چەند مانگێك لەو سكاڵایەی دژی ئەسغەر فەرهادی تۆماریكردبوو، لێكۆڵەر فەرمانی بانگێشتكردنی (فەرهادی)ی بۆ لێكۆڵینەوە دەركردووە.

بەپێی وتەی مەسیح زادە، ئەسغەر فەرهادی بیرۆكەی فیلمی “قارەمان”ی لە فیلمی بەڵگەیی “هەموو براوەكان، هەموو دۆڕاوەكان”ـەوە بردووە كە ئازادە مەسیح زادە دەرهێنەری بووە.

وتیشی، “لێكۆڵەری دادگای تاران بۆ كەلتوور و میدیا پێیوایە بەڵگەنامەكانی سكاڵاكە بەپێی پێویستن بۆیە یاداشتی بانگێشتكردنی فەرهادیی دەركرد”.

لە بەرامبەردا كاوە ڕاد پارێزەری ئەسغەر فەرهادی ڕایگەیاند، “بانگێشتكردنی فەرهادی بەهۆی سكاڵاكەی ئازادە مەسیح زادەوە بڕیاری كۆتایی دادگا نییە و بەشێكە لە ڕێوشوێنەكانی دادگاییكردنەكە، بۆیە پێداچوونەوەی بۆ دەكرێت”.

فیلمی “قارەمان” یەكێكە لە فیلمە سینەماییە درێژەكانی ئەسغەری فەرهادی و ساڵی ڕابردوو خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی كان و خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی-ی بەدەستهێنا.

ئەسغەر فەرهادی دوو جار براوەی خەڵاتی ئۆسكار بووە، جارێك لەپای فیلمی (جیابوونەوەی نادر لە سیمین) و دووەم جاریش بەهۆی دەرهێنانی فیلمی (فرۆشیار)ەوە.

بابەتی پێشتر

مامۆستایانی ناڕازیی بڕیاردەدەن

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە شانازییەوە یادی هەڵبژاردنی مام جەلال وەک یەکەم سەرۆک کۆماری کورد دەکەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەلسەفەکەم

پەرەسەندنی فەلسەفەکەم لەم ڕووداوەوە دەستیپێکرد کە ئێستا باسی دەکەم: ژنەکەم داوەتی یەکەم کێکی سۆوفڵی کردم کە دروستیکردبوو، بە…
Total
0
Share