چۆنێتیی چاودێریکردنی پێستی ڕووخسارت بەپێی تەمەن

ئەو هەنگاوانەی بۆ چاودێریکردنی پێستت لە بیستەکانی تەمەندا پێیوستە جیاوازن وەک لەوەی بۆ سییەکان یان چلەکانی تەمەنت پێویستت دەبێت، چونکە پێکهاتەی پێست و توانای مانەوەی لە هەر دەیەیەکی تەمەندا گۆڕانکاریی بەسەردادێت.

چاودێرکردنی پێست لە بیستەکانی تەمەندا

لەم ماوەیەی تەمەندا پێستی هەر کەسێک دەگاتە لوتکەی گەشانەوە، توانای چالاکی و لوتکەی بوونی کۆلاجین تێیدا، بە چاودێرییەکی باشی پێست لە بیستەکاندا دەتوانیت پێستێکی تەندروستت هەبێت لە تەمەنەکانی دیکەدا.

لەکاتی بوونی زیپکە لەم تەمەنەدا گرنگە بە ڕاوێژی پزیشک چارەسەری بۆ بەکاربهێنرێت، چارەسەرنەکردنی زیپکە لە بیستەکانی تەمەندا دەکرێت شوێنەوارەکەی بۆ تەمەنەکانی دیکە بمێنێتەوە و چارەسەری ئەستەم بێت، هەروەها بەکارهێنانی بەردەوامی شێدارکەرەوەی پێست، هەروەها بەکارهێنانی دژە خۆرێک کە +30 بێت، چونکە تیشیکی سەروو بنەوشەیی خۆر هۆکاری سەرەکیی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون و چرچبوونی پێستن.

چاودێرکردنی پێست لە سییەکانی تەمەندا

سییەکانی تەمەن لە ژناندا سەرەتای دەرکەوتنی نیشانەکانی پیرین لە پێستیاندا بە کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کۆلاجین لە پێستدا دەستپێدەکات کە هۆکارە بۆ نەمانی درەوشانەوەی پێست بەراورد بە بیستەکانی تەمەن، هەروەها ڕژێنەکانی پەیوەست بە دەردانی زەیت و چەورییەکان چالاکییان کەمدەبێتەوە.

هەنگاوەکانی چاودێریکردنی پێست لە سییەکاندا، بەکارهێنانی لەبەری خانە مردووەکان “تەقشیر” هەنگاوێکی نوێکردنەوەی پێستە هەفتانە جارێک یان دوو جار، بەکارهێنانی کرێمەکانی شێدارکەوە، کرێمە شەوانەکان و دژە خۆری گونجاو.

چاودێرکردنی پێست لە چلەکانی تەمەندا

ژنان لە چلەکانی تەمەنیاندا هۆرمۆنەکانیان ڕووبەڕووی گۆرانکاریی زۆر بنچینەیی دەبنەوە، بۆیە گۆرانکارییەکانی پێست خێراتر و ڕوونتر دەردەکەون.

لە چلەکانی تەمەندا بەکارهێنانی بەردەوامی سیروم بۆ پێست یەکێکە لە پێویستییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نیشانەکانی پیربوون، هەروەها کرێمەکانی کۆلاجین پێویستییەکی دیکەیە، لە چلەکاندا ژنان پیویستیان بە بەکارهێنانی کرێمەکانی ژێرچاو دەبێت، بەهۆی ئەوەی ژێر چاو و دەوروبەری چاو ئەو شوێنەیە کە خێراترین نیشانەکانی پیرییان تێدا دەردەکەوێت.

سەرەڕای بەکارهێنانی کرێمەکانی شەوانە، شێدارکەرەوەکان و دژە خۆر کە گرنگیی تایبەتییان هەیە.

بابەتی پێشتر

ئەبوبەكر هەڵەدنی: ناكرێت لیوای سەربازی نوێنەری پێكهاتەكان دیاریبكات‏

بابەتی دواتر

سەباح هەورامی: کەرتی تەندروستی بە سەدەقە بەڕێوەنابرێت.. چارەسەری کێشەکە تەنها لای حکومەتە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی چا-یە

  ڕۆژی جیهانیی چا، هەلێکە بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ئەو میراتە جیهانییە و سوودە تەندروستییەکانی و گرنگییە ئابورییەکانی، چا…
Total
0
Share