نەعلەکانی ستیڤ جۆبز بە 218 هەزار دۆلار فرۆشرا

لە زیادکردنێکی ئاشکرادا جوتێک نەعلی ستیڤ جۆبز دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ بە 218 هەزار دۆلاری ئەمریکی فرۆشرا.

ستیڤ جۆبز، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ، دوای ئەوەی جێگە پەنجەی خۆی لە بواری تەکنەلۆجیادا بەجێهێشت و لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا کۆچیدواییکرد، لە چەند رۆژی رابردوودا یەکێک لە نەعلەکانی کە لە نێوان ساڵانی 1970 – 1980 بەکاریهێناوە خرایە زیادکردنێکی ئاشکراوە.

نەعلەکەی ستیڤ جۆبز، چەرمە و ماوەی چەندین ساڵ لەپێی کردووە، دروستکراوی مارکەی  Birkenstocks و نرخی راستەقینەی خۆی 125 دۆلارە.

هەرچەندە پێشبینی دەکرا نرخی نەعلەکە تا نزیکەی 60 هەزار دۆلار بڕوات، بەڵام لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە بە بڕی 218  هەزار و 750 دۆلار فرۆشرا.

 

بابەتی پێشتر

گرێبەستی کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی داهات هەڵوەشێندرایەوە

بابەتی دواتر

نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد بوو بە تاكە سەنتەری بۆردی عەرەبی لە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share