لیستی فۆڕبس 2021.. 10 دەوڵەمەندترینەكەی جیهان

جیف بیزۆس تائێستا یەكەم دەوڵەمەندترینی جیهانە

سەرەڕای ئەو قەیرانە داراییەی بەهۆی پەتای كۆرۆناوە جیهانی گرتەوە، بەڵام 500 ملیاردێر بۆ لیستی دەوڵەمەندەكانی جیهان زیادبووە، كە دەكاتە زیادبوونی ملیاردێرێك لەهەر 17 كاتژمێرێكدا، وەك ئەوەی لە لیستی فۆڕبس بۆ دەوڵەمەندەكانی جیهان لە ساڵی 2021دا هاتووە.

بەمەش كۆی خاوەن ملیارەكانی جیهان بەرزبووەوە بۆ 2755 ملیاردێر، كە سامانەكەیان دەگاتە 13 تریلیۆن دۆلار.

لەنێویاندا 10 گەورە ملیاردێرەكە خاوەنی زیاتر لە 1.15 تریلیۆن دۆلارن، لەكاتێكدا خاوەنی 686 ملیار دۆلار بوون لە لیستی ساڵی 2020دا.

ویلایەتە یەكگرتووەكان تائێستا لە ڕیزبەندی پێشەوەی وڵاتاندا لەڕووی خاوەندارێتی زۆرترین ملیاردێر لە جیهاندا كە دەگاتە 724 ملیاردێر، لەكاتێكدا ژمارەی ملیاردێرەكان لە چین گەیشتووەتە 698، بەدوایشیدا هندستان لە ڕیزبەندی سێیەمدایە بە 140 ملیاردێر.

لیستی 10 دەوڵەمەندترینەكانی جیهان:

پلەی یەكەم: جیف بیزۆس

جیف بیزۆرس، دامەزرێنەی ئەمازۆن بۆ ساڵی چوارەم لەسەر یەك پارێزگاری لە ڕیزبەندی خۆی كرد وەك دەوڵەمەندترین كەسی جیهان، بە كۆی سامانی 177 ملیار دۆلار و بەزیادبوونی 64 ملیار دۆلار، پاش بەرزبوونەوەی نرخی پشكەكانی كۆمپانیای ئەمازۆن.

پلەی دووەم: ئیلۆن مەسك

ئیلۆن مەسك، چووەتە پلەی دووەم كە پێشتر لە پلەی 31دا بوو، پاش بەرزبوونەوەی پشكەكانی تێسلا بە زیاتر لە 700%، بەمەش سامانەكەی گەیشتە 151 ملیار دۆلار، لەكاتێكدا پێشتر سامانەكەی 25 ملیار دۆلار بوو.

پلەی سێیەم: برنار ئەرنۆ

برنار ئەرنۆ، بەردەوامە لە پارێزگاری لە ڕیزبەندی سێیەم، بەڵام سامانەكەی بووەتە دوو هێندە و گەیشتووەتە 150 ملیار دۆلار، لە 76 ملیار دۆلاری پێشووەوە، بەهۆی گروپەكەی كە خاوەندارێتی لۆگۆی بازرگانی لە جلوبەرگدا دەكات.

پلەی چوارەم: بیل گەیتس

بیل گەیتس لە ڕیزبەندی چوارەمدایە، بە پوختەی سامانەكەی كە گەیشتووەتە 124 ملیار دۆلار، پاش دوو هێندەبوونی پشكەكانی مایكرۆسۆفت.

پلەی پێنجەم: مارك زوكەربێرگ

بەرزبوونەوەی پشەكانی فەیسبوك وایكرد مارك زوكەربێرگ-ی دامەزرێنەری گەورەترین تۆڕی كۆمەڵایەتی ببێتە خاوەن 97 ملیار دۆلار، لەكاتێكدا لە ساڵی 2020دا خاوەنی 42 ملیار دۆلار بوو.

پلەی شەشەم: وارن باڤیت

تائێستا وارن باڤیت لە لیستی 10 دەوڵەمەندترین كەسدایە و سامانەكەی دەگاتە 96 ملیار دۆلار.

پلەی حەوتەم: لاری ئیلیسۆن

سەروەتەكەی لاری ئیلیسۆن، كە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی بەڕێوبردنی ئۆراكل دەكات گەیشتووەتە زیاتر لە 93 ملیار دۆلار.

پلەی هەشتەم: لاری بیج

سەرەڕای وازهێنانی لە پۆستی سەرۆكی جێبەجێكردنی كۆمپانیای ئەلفابێت كە خاوەندارێتی گۆگڵ دەكات لە كانونی یەكەمی 2019ەوە، بەڵام سامانەكەی 50 ملیار دۆلاری دیكە زیادیكرد و گەیشتە 91.5 ملیار دۆلار.

پلەی نۆیەم: سێرجی برین

سێرجی برین، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوبردنی ئەلفابێت گۆگڵ-ە، سامانەكەی زیادیكردووە بۆ 89 ملیار دۆلار، لەكاتێكدا پێشتر 49 ملیار دۆلار بوو.

پلەی دەیەم: موكیش ئەمبانی

سەرەڕای كەمبوونەوەی سامانی موكیش ئەمبانی بۆ 37 ملیار دۆلار، بەڵام لە ساڵی 2021دا بۆ 85 ملیار دۆلار بەرزبووەوە.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

داعش 19 كەس لە ناوەڕاستی سوریا دەڕفێنێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵی پێکراو لیڤەرپوڵی کوتا بەزەویدا و سیتی لە (90) فریای خۆی کەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share