ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز ئەنجام دەدرێن

ئەمڕۆ چوارشەممە لەخول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكاندا چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن.

لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كاتژمێر 10ی شەو دوو یاریی دەكرێن، لە یەكەم یاریدا چێڵسی ئینگلیزی میوانداری ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەكات.

چێڵسی وەرزی ڕابردوو بەسەر پشتی ڕیاڵ مەدرید پەڕییەوە یاریی كۆتایی و ناسناوی پاڵەوانێتیەكەشی بەدەستهێنا.

ڕیاڵ مەدریدیش بە بێ ئەنچلۆتی ڕاهێنەر ڕووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە و پێشبینی دەكرێت داڤیدی كوڕی، جێگەی بگرێتەوە، ئەوەش لەبەرئەوەی هێشتا پشكنینی كۆرۆنای ئەنچلۆتی نێگەتیڤ نەبووە.

لە یارییەكی تردا و لە هەمان كاتدا بایرن میونشنی ئەڵمانی دەبێتە میوانی ڤیاریاڵی ئیسپانی.

بایرن هەلی بردنەوەی ئەم یارییەی زیاترە و ئەگەری گەیشتنیشی بە قۆناغی پێش كۆتایی لەپێشترە.

لەخولی ئینگلتەراش یانەی ئیڤەرتۆن لە یارییەكی دواخراودا لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی بیرنلی.

ئیڤەرتۆن یاریی دوای یاریی خراپتر دەبێت و لە 10 یاریی ڕابردوودا تەنها دوو بردنەوەی هەیە.

ئەمشەو كاتژمێر 9:30 خولەك لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی بێرنلی.

بابەتی پێشتر

دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

كوڕەكەی ئەنچلۆتی پلانێكی تایبەتی بۆ چێڵسی داڕشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ بەشێكی تر لە یارییەكان و خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكانی ئەوروپا بەڕێوەدەچن. لەخولی ئینگلتەرا ئارسناڵی پێشەنگی ڕیزبەندی میوانداری…
Total
0
Share