زیلینسكی: پێویستە ڕوسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش دووربخرێتەوە

سه‌رۆكی ئۆكرانیا، داوا دەكات ڕوسیا لە ئەندامێتی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش دووربخرێتەوە تا لەمەودوا نەتوانێت هەر پڕۆژەبڕیارێک ڤیتۆ بکات کە لە بەرژەوەندیی خۆیدا نەبێت.

ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا له‌ وتارێكدا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، داوایكرد ڕوسیا به‌رپرسیار بكرێت له‌و تاوانانه‌ی كه‌ له‌ بوچا و شاره‌كانی دیكه‌ ئه‌نجامیداوه‌ و سوپای ڕوسیای به‌ “كوشتنی ژنان، منداڵان و خێزانه‌كان، سوتاندنی ته‌رمه‌كانیان و ئه‌نجامدانی ده‌ستدرێژیی” له‌و شارە تاوانبار كرد.

جەختیشی كردەوە، دیمه‌نی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان و به‌ڵگه‌ هه‌ن سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوانه‌ی كه‌ له‌ بوچا ڕوویانداوه‌ و داوای كرد، ئه‌وانه‌ی فه‌رمانیان داوه‌ته‌ سوپای ڕوسیا و ئه‌وانه‌شی كه‌ تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌، به‌ “تاوانی جه‌نگ دادگایی بكرێن”.

ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی لە وتارەكەشیدا وتی، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناتوانێت ڕێگریی له‌ جه‌نگ بكات و ڕایگه‌یاند: “ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ كوێیه‌؟

بابەتی پێشتر

لە ئەنبار تۆمەتبارێک بە نزیکەی دوو ملیۆن حەبی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) سیتی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵ پێیه‌کی خسته‌ چوارگۆشه‌ی زێڕینه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share