وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی هاوڵاتییان،بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی بریاری پێدانی باج لەسەر بەرهەمی خەیاری هاوردە لەدەرەوەی وڵات.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاڵپشت بە یاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و پێشخستنی بەرووبومی كشتوكاڵی ژمارە (4) ساڵی (2008) وە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان ،بڕیارماندا بە راگرتنی بریاری پێدانی باج لەسەر بەرهەمی خەیاری هاوردە لەدەرەوەی وڵات.
بڕیارەكە تا ڕێكەوتی 2022/4/30 دەبێت، هەروەها درێژكردنەوەی ڕێكەوتی دەستپێكردنی قەدەغەی هاوردەكردنی پەتاتەی خواردن بۆ هەمان ڕێكەوتی ئاماژە پێكراو.
وەزیری كشتوكاڵ جەختیشی كردووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە نووسراوی فەرمییمان ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری،ب.گشتی گومرگ كردووە بۆ ئەنجامدانی ڕێكاری پێویست .