واین ڕوونی بۆ مانچستەر یونایتد: یونایتد واتا چوار یاریزان

پێکهاتەی مانچستەر یونایتد لە چاوەڕوانی ڕاهێنەری نوێدایە، سەرچاوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، یەکێک لە ئیریک تین هاخ (ئەیاکس)، ماوریسیۆ پۆچتینۆ (پاریس) پۆستەکە وەردەگرن، هەر یەکەشییان ئامادەیە گۆڕانکاری بکات.

واین ڕوونی ئەستێرەی دێرینی یونایتد پێی وایە، هەر یەکێک لەو دوو کەسایەتییە ببێت بە ڕاهێنەر دەبێت پێکهاتەکەی لەسەر چوار یاریزان بونیادبنێت.

گۆڵکاری مێژوویی یانەکە دەڵێت، “پێم وایە ساڵی داهاتوو جادۆن سانچۆ باشتر دەبێت، مارکۆس ڕاشفۆرد بە هەمانشێوە باشتر دەبێت، یانەکە یاریزانی گەنجی باشی هەیە، بە ڕای من جیسی لینگارد دەبێت یاری بکات، چونکە وزە و کوالێتی بۆ پێکهاتەکە دەهێنێت، سکۆت ماکتۆماینای زۆر باشە و تەنیا پێویستیان بە متمانەیە، دەبێت ئەو بیرۆکەیەیان بۆ دروست بکرێت کە ئەوان یاریزانێکی باشن و لە باشترین ئاستدا نمایش دەکەن، دڵنیاشم لەگەڵ ئەم چوار گەنجە، ڕاهێنەری نوێ یاریزانی خۆی دەهێنێتە ناو پێکهاتەکە”.

واین ڕوونی لە لێدوانەکانیدا دووپاتی دەکاتەوە، هەر ڕاهێنەرێک پێکهاتەی یونایتد لە چواردەوری سانچۆ، ڕاشفۆرد، لینگارد، ماکتۆمینای بونیادبنێت، سەرکەتوو دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئەنچیلۆتی بەهۆی چێڵسی-یەوە تووشی سەرئێشە بووە

بابەتی دواتر

حکومەت و سەرۆکی وڵاتان هاتوونەتە ناو هاوکێشەی مباپێ-وە!

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاکی: گواردیۆلا هۆشداریی پێداین

ناسان ئاکیی بەرگریکاری هۆڵەندیی یانەی مانچستەر سیتی، هۆشدارییەکی پێپ گواردیۆلا بۆ یاریزانانی مانچستەر سیتی ئاشکرادەکات. بەرگریکارەکەی هۆڵەندا جەخت…
Total
0
Share