كێشەكانی بەرشلۆنە بزانە

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە لە یەكلایی كردنەوەی داهاتووی چەند یاریزانێك توشی كێشە بووە و تا ئێستا خۆی پێ یەكلایی نەكراوەتەوە.

كێشەی یەكەمی بەرشلۆنە ئەوەیە تا ئێستا نازانێت دێمبلی دەمێنێتەوە یاخود لە یانەكە دەڕوات و چاوەڕێی كۆتایی وەرز دەكات بۆ یەكلایی كردنەوەی دۆخەكە.

كێشەی دووەمی ئەوەیە كە هێشتا ئاداما تراوری نەبووەتە یاریزانی تیپەكەو لەكۆتایی وەرز دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ۆڵڤەرهامپتۆن.

ئیدارەی بەرشلۆنە دەیەوێت لەگەڵ ترینكاو بیگۆڕێتەوە كە ئەویش بەخواستن لە بەرشلۆنەوە چووە بۆ ۆڵڤەرهاپتۆن.

هەروەها ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی بەرشلۆنە، بۆ جێگەی دێمبلی و تراوری ، هەوڵی بۆ كڕینی ڕاڤینهای  یاریزانی لیدزیونایتد داوە.

ئەمە جگە لەوەی لە یانەی بەرشلۆنە هێشتا گرێبەستی ئاراوخۆ و گاڤی درێژ نەكراوەتەوە كە هەردوكیان لە ژێر هەڕەشەی جێهێشتنی یانەكەدان.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر سێلتاڤیگۆ، لەم سێ كەسە بێ بەش دەبێت

بابەتی دواتر

یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاریدەكرێت <br> وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی 37ی کرد بە 38

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی بەرشلۆنە بەرانبەر قادیش توانی گۆڵێک تۆماربکات، بەو گۆڵەش…
Total
0
Share