ئەگەر بگەڕێتەوە .. مێسی لە بارسا دەچێتە خانەی دووەم

لە ئەگەری گەڕانەوەی لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتین بۆ یانەی بەرشلۆنە، وەرزی داهاتوو دەبێتە خاوەن دووەم بەرزترین مووچە و یاریزانێک لە بوارە داراییەکاندا پێشیدەکەوێت.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئیسپانیا، مێسی ڕەزامەندی نیشانداوە مووچەکەی بۆ (10) ملیۆن یورۆ کەمبکاتەوە، کە سێ هێندەی مووچەی ئێستای لە یانەی پاریس سان جێرمان کەمترە، لە هەمان کاتدا دەستبەرداری پاداشت و زیادەکانیش دەبێت.

لە ڕیزبەندیی ئەو یاریزانانەی لە بەرشلۆنە بەرزترین مووچەیان بۆ تەرخانکراوە، مێسی دوای فرینکی دی یۆنگ دەچێتە خانەی دووەم، بەوپێیەی هۆڵەندییەکە ساڵانە (18 ملیۆن یورۆ) بەدەستدەهێنێت.

سەرچاوەکان نووسیویانە، بوسکێتس مووچەکەی (17) ملیۆنە، بەڵام وەرزی داهاتوو کەمدەکرێتەوە یان ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات، بۆیە پێش مێسی ناکەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر، به‌رشلۆنه‌ی په‌کخست و ناپۆلی به‌ شه‌ش گۆڵ لیڤه‌ر و ئه‌یاکسی خسته‌ دوای خۆی

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی سێیه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئینته‌ر میلان و ناپۆلی ولیڤه‌رپوڵ…
Total
0
Share