ئەردۆغان سكاڵا لەسەر سەرۆكی پارتی ئۆپۆزسیۆن تۆماردەكات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و كەمال كیلیچدار ئۆغلۆ

سەرۆكی توركیا سكاڵایەكی لەسەر سەرۆكی پارتی گەلی كۆماریی ئۆپۆزسیۆن تۆماركرد و داوای قەرەبوو بە بری یەك ملیۆن لیرەی توركی دەكات.

ڕۆژنامەی (زەمان) بڵاویكردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە داوا یاساییەكەیدا كەمال كیلیچدار ئۆغلۆ سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری بە “سوكایەتیكردن بە سەرۆك” تۆمەتباردەكات، بەهۆی ئەو وتارەیەوە كە لە 22ی ئازاری ڕابردوو لەمیانەی كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پەرلەمانیی حزبەكەی پێشكەشیكردووە، لەگەڵ تویتێكدا لە 31ی هەمان مانگ.

كیلیچدار ئۆغلۆ لەو وتارەیدا ڕوو لە ئەردۆغان دەڵێت، “تۆ پسپۆری ئابوری نیت، بەڵام دەبیتە كۆكەرەوەی پارەی باندە پێنجییەكە.. كۆكەرەوەیەك كە حەزی لە پارەی خەڵكە!”. دەستەواژەی “باندی پێنجی” دەربڕینێكە بەرهەڵسكارانی توركیا بەرامبەر ئەو پێنج كۆمپانیا توركییە بەكاردەهێنن كە زۆرینەی پرۆژەكانی حكومەتیان بە پاڵپشتیی ئەردۆغان پێدەدرێت، وەك ئەوەی زەمان بڵاویكردووەتەوە.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە پێشتر ئەردۆغان دەیان داوای یاسایی دژ بە سەرۆكی ئەو پارتە تۆماركردووە.

 

بابەتی پێشتر

پارتی سوورە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا.. "زۆرینە بەكاردەهێنین"

بابەتی دواتر

"خانمی مەرگ".. چیرۆکی ئەو ژنەسنایپەرەی بووەتە هێمایەک بۆ بەرگری

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share