بەشار ئەسەد بە سەردانێكی خێرای نهێنی چووە ئێران

بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا، دوای سێ ساڵ بە سەردانێكی خێرای نهێنی چووە ئێران و لەگەڵ كاربەدەستانی ئەو وڵاتەدا كۆبووەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ یەكشەممە بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا سەردانی تارانی كردووە، لەگەڵ هەریەك لە عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەدا كۆبووەتەوە.

سەردانەكە تەنها چەند كاتژمێرێكی خایاندووە و دواتر ئەسەد گەڕاوەتەوە بۆ دیمەشق و تا ئەو كاتیش بە نهێنیی مابووەوە، بەڵام دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاژانسی “نور نیوز”ی ئیرانی هەواڵی سەردانەكەی بڵاوكردەوە.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی سوریاوە، ئەمە دووەم جارە ئەسەد سەردانی ئێران بكات، یەكەم سەردانیشی كە لە ساڵی 2019دا بوو، بە نهێنیی ئەنجامیدا و دواتر ئاشكراكرا.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی ئەڵمانیا: خەونی بوندیادنانی ماڵێکی هاوبەشی ئەوروپی شکستیهێنا

بابەتی دواتر

مباپێ پاریس و ڕیاڵی خستووەتە چاوەڕوانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکی: ئێران لەسەرجەم سازشەکانی سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ‏پەشیمانبووەتەوە

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ئێران لەسەرجەم ئەو چارەسەر و ‏سازشانە پەشیمانبووەتەوە کە لە گفتوگۆکانی پێشوودا پێیگەیشتبوون بەمەبەستی…
Total
0
Share