چین یەکەم گورگی جەمسەری لە سەگ کۆپی کرد

کۆمپانیایەکی چینی کۆپیکردنی یەکەم گورگی جەمسەری لە سەگ  بە پشتبەستن بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای بۆماوەیی ڕاگەیاند.

چاو جیان بینگ، جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سینۆجین ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی گورگێکی جەمسەری لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای بۆماوەیی کۆپیکرا ، 100  ڕۆژ لەمەوبەر هاتە دونیاوە، کە ڕەگەزی مێیە، ناوی “مایای نوێیە”یە و هەڵگری جیناتەکانی گورگی ڕاستەقینەیە، بەڵام لەگەڵ گورگدا ناژی بەڵکو لەگەڵ سەگی جۆری بیگڵ دەژی کە لە منداڵدانیدا هەڵیگرتووە”.

ئاشکراشیکردووە، “بەهۆی ئەوەی گورگی مێینەی گونجاومان دەستنەکەوتووە، ناچاربووین لە منداڵدانی سەگدا هەڵیبگرین، بەڵام بەهۆی بوونی DNA هاوبەش لەنێوان ئەو دوو جۆرە ئاژەڵەدا پرۆسەی دووگیانییەکە سەرکەوتوو بووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ” ئامانج لەبەرهەمهێنانی ئەو جۆرە گورگە، پارێزگاریکردنە لەو ئاژەڵانەی نزیکبوونەتەوە لە لەناوچوون”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەیمس وێب جارێکی دیکە جیهان سەرسام دەکات
وێنەی پێکدادانی دوو گەلەئەستێرە تۆماردەکات

تێلسکۆپی جەیمس وێب وێنەیەکی نوێی گەلەئەستێرەی Cartwheelی تۆمارکردووە، کە دوای پێکدادانی دوو گەلەئەستێرە شێوەیەکی سەرنجڕاکێشی وەرگرتووە، بەجۆرێک ناسا…
Total
0
Share